سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2020/2/11 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ كرا. جه‌خت له‌ گرنگیی سه‌قامگیربوونی دۆخی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگیر كرایه‌وه‌ كه‌ جێی ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق بێت و په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌ گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت.

په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو . سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئێمه‌ پشتیوانیی له‌ حكومه‌تێك ده‌كه‌ین كه‌ پابه‌ندبێت به‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

Back to top button