نوێترین زانیاری: ئاڵۆزیەكانی ناو یەكێتی زیاتر پەرە دەسێنێت
دوای كۆنگرەی یەكێـتی و ئەنجوومەنەكانی ناوەندی بریاری یەكێتی، یەكێتی لە ئێستادا سێ ناوەندی بریاردانی هەیە، هەر باڵە و ناوەندێكی بریاری خۆی هەیە، ئەمەش نارەزایەتیەكی زۆر چاوەروانی ئەو حزبە دەكات”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان بەپێی پەیرەوی ناوەخۆی یەكێتی ئەنجوومەنی سەركردایەتی ئەو حزبە لە ئێستاداسێ ناوەندی سەرەکیی بڕیاردان و چەندین ناوەندی دیکەی ناسەرەکیی بڕیاردانی هەیە، هەر بەگوێرەی پەیرەوی ناوەخۆی یەكێتی سێ ناوەندی بریاردانی هەیە، كە پێكهاتوون لە ناوەندی بریاردانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی و هاوسەرۆكی یەكێتی و ئەنجومەنی راپەراندن و دەستەی كارگێری.
كادیرێكی پێشكەوتووی یەكێتی لەوبارەیەوە دەنووسێت”ئایا حزبەکەی بە سێ ناوەندی سەرەکیی بڕیاردان و هەندێک ناوەندی بڕیاردانی ناسەرەکییەوە بەرەو کوێ ئاراستە دەکرێت؟ ئاخۆ پێویستی بەو هەموو ناوەندانە هەیە؟هاوکات پرسیویەتی، ئایا یەکێتی ئەرک و بەرپرسیارێتیی ئەوەندە زۆر و گەورەیە و ئەوەندە جوگرافیای کارکردنی فراوانە کە ئەو هەموو ناوەندی بڕیارە، بڕیاری بۆ دەربکەن؟ ئەو ناوەندانە زادەی پێویستیی قۆناغە؟ نیاز سەعید پرسیاری ئەوەشی کردووە کە ئاخۆ گەرەنتی چییە ئەو ناوەندانەی حزبەکە، “ئەوەندەیتر یەکێتی پەرتەوازە ناکەن و بە ناکۆکی و ململانێی ناوخۆییەوە سەرقاڵی ناکەن”.