ڕاگەیێندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان
دوای ئەوەی شەپۆلێکی سەرما هەرێمی کوردستانی گرتەوە وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، تیمەکانی فریاگوزارییەكان لە سەرجەم شاروشارۆچكەكان لە ئامادەباشیدان و داوا لە ھاووڵاتیان دەكات لەكاتی هەرحاڵەتێكی نەخوازراو پەیوەندییان پێوە بكەن.
هەروەها لە راگەیەبدراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای كرد: “تیمەکانی فریاگوزاری سەربە بەشی کردە پزیشکییەکان لە تەواوی شار و شارۆچكەكان لە ئامادەباشیدان، بۆ هەر حاڵەتێکی پێویست و نەخوازراو، داوا لە هاووڵاتیان دەكەین لەكاتی هەرحاڵەتێكی نەخوازراو پەیوەندی بە تیمەكانی فریاگوزاری 122 بكەن”.