پێنتاگۆن: بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پێشمه‌رگه له بودجه‌ی گشتی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دیاری ده‌كات
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌بودجه‌ی ساڵی دوو هه‌زار و بیست و یه‌كی خۆیدا بڕی چل و حه‌وت ملیۆن دۆلار بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ته‌رخان ده‌كات.
وه‌زاره‌تی به‌رگی ئه‌مه‌ریكا” پنتاگۆن” هه‌فته‌ی داهاتوو بودجه‌ی خه‌ملێندراوی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك ره‌وانه‌ی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه‌بڕه‌كه‌ی حه‌وسه‌د و چل ملیار دۆلار خه‌مڵێندراوه.
له‌ره‌شنووسی بودجه‌ی خه‌مڵێندراوی پنتاگۆندا روون كراوه‌ته‌وه‌كه وه‌زاه‌رتی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا لە پڕچەککردن و هاوکاریکردنی دوازدهلیوای پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و جه‌ختیش كراوهتهوهئەگەر هاتوو بوودجەی پێویست پەسەند نەکرێت، ئه‌وا راسته‌وخۆ کاریگەری لەسەر رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەبێت.
هاوكات پنتاگۆن لهخاڵیكی دیكه‌ی ره‌شنووسه‌كه‌دا بڕی دووسه‌د ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاریکردن و پڕچەککردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە” ته‌رخانكردووه .