داعش بەرپرسیارێتی ھێرشەكەی جەزائیری گرتە ئەستۆ
ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەكەی سەر سوپای جەزائیر ڕاگەیاند
لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕێكخراوی تیرۆستی داعش ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە خۆكوژێك خۆی بە ھێزەكانی سوپای جەزائیر لەسەر سنوری مالی تەقاندۆتەوە پێش ئەوەی بچێتە ناو سەربازگەیەك و لە ئاكامدا دوو سەربازی جەزائیری كوژران.
سوپای جەزائیری بڵاوی كردەوە كە توانیویانە ھێرشەكە پوچەڵ بكەنەوەو پێش گەیشتنی تیرۆریستەكە بۆ ناو سەربازگەكە توانیویانە بیكوژن