رووسیا داوا دهكات شهڕو پێكدادانهكانی ئیدلب له زووترین كات بوهستێنرێن
کۆشکی کرملن رایگەیاند، پێویستە سەرجەم هێرشەکانی سەر سوپای روسیا و حکومەتی سوریا لەناوچەی ئیدلیب بە زوترین کات بوەستێنرێت.
کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا کرملین .
لەرایگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، پێویستە کار بکرێت بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی سوچی کە لەنێوان تورکیا و سوریا واژۆکراوە بۆ ئاگربەست لەباکوری سوریا، هاوكات دووپاتی كردهوه دهبێت سەرجەم ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر سوپای روسیا و حکومەتی سوریا لەناوچەی ئیدلیب بە زوترین کات بوەستێنرێت.
ئەم راگەیەندراوەی کرملین لەکاتێک دایە كه ئەمڕۆ سێشەممە بۆ یەکەمین جار لەدوای ساڵی دوو ههزارو دوازدهوه رژێمی سوریا توانی رێگەی سەرەکی باکوری رۆژئاوای سوریا کۆنتڕۆڵ بکات، هاوکات تورکیا و روسیا دانیشتنەکانی ئەمڕۆیان لەبارەی پێکدادانەکانی ئیدلیب کۆتایی پێهێنا، کە بەهۆیەوە لەماوەی هەفتەیەکدا سێزده سەربازی تورکیا لەو پارێزگایە کوژران.
بەیانی ئەمڕۆ شاندی حکومەتی روسیا و تورکیا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی ئیدلیب و شەڕو پێکدادانەکانی ناوچەی ئیدلیب کۆبونەوە و تورکیا ئیدانەی هێرشەکانی حکومەتی سوریای کرد کە روسیا پشتیوانی دەکات. تورکیا لە کۆبونەوەکەیەدا زۆر بە توندی ئیدانەی ھێرشەکانی رژێمی سوریای بۆ سەر خاڵەکانی چاودێری تورکیا کردوە، کە لەلایەن حکومەتی روسیاوە پشتیوانی دەکرێت.