له‌ سعودیه‌ كه‌سێك ده‌ستگیركرا گومان ده‌كرێت مه‌لا عه‌لی كه‌له‌ك بێت

 

دوای ئه‌وه‌ی مەلا عەلیی کەڵەک لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاندبوو کە چووەتە گەشتی عومرە و لەوێ نەخۆش چاک دەکاتەوە و چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردبووەوە، لە گرتە ڤیدیۆییەکانیدا “چارەسەر” بۆ عومرەکاران دەکا، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر پۆلیسی سعودیه‌ رایگه‌یاند كه‌ كه‌سێكی عێراقیان ده‌ستگیر كردووه‌، بانگه‌شه‌ی چاككردنه‌وه‌ی كوێر و فریودانی خه‌لكی كردووه‌..

له‌ راگه‌یێندراوێكدا پۆلیسی شاری مەدینەى سعودیە رایگه‌یاندووه‌ كە لە مزگەوتی “نەبەوی” کەسێکی عێراقی كە نزیكەی پەنجا ساڵ دەبێت دەستگیركراوە پاش بڵاو بوونەوەی چەند ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان”، گومان دەکرێت ئەو كەسە مەلا عەلیی کەڵەک بێت.

هه‌روه‌ها پۆلیس راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ دوای ئەوەی لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە گرتەی ڤیدیۆیی کەسێک بڵاوبووەوە کە لە مزگەوتی پێغەمبەر سەردانیکەران بە ناوی چارەسەرکردنەوە فریودەدات، دەزگا ئەمنییەکان بەدوایدا گەڕان و گرتیان.

هه‌روه‌ها پۆلیسی مه‌دینه‌ هیچ زانیاریه‌كی دیكه‌ی له‌ باره‌ی كه‌سه‌ ده‌شتگیركراوه‌كه‌ بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌ هێنده‌ نه‌بێت كه‌ كه‌سێكی له‌ ته‌مه‌نی نزیك په‌نحا ساڵه‌ و خه‌لكی عێراقه‌، ئه‌مه‌ش گومانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ زیاد ده‌كه‌ن كه‌ مه‌لا عه‌لی كه‌له‌ك بێت، كه‌ به‌ر له‌ دوو رۆژ چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ كوێری چاككردوونه‌ته‌وه‌و راشیگه‌یاندووه‌ له‌ شاری مه‌دینه‌یه‌.

Back to top button