ئیسرائیل :ئامادەین بۆ گفتوگۆ
باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتوەكان ڕایگەیاند كە ئیسرائیل ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ فەڵەستین لەسەر تەواوی پرسەكان.
دانی دانون دەڵێت مەحمود عەبباس گەر گفتوگۆی دەوێت لە بری واشنتۆن دەبێت ڕوو لە قودس بكات و ئیسرائیل ھەموو كات ئامادەی گفتوگۆ بووە.
دانی بۆ ڕۆژنامەنوسان وتی دەبێت سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستینی واز لە لێدوانی نابەرپرسانە ھەبگرێت چونكە ئەو زمانە ڕەتكردنەوەی گفتوگۆی ڕاستەقینەیە