سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان لە هەولێر ، پێشوازى له “محەممەد عهلى ئهلحهكيم ” وهزيرى دهرهوهى عێراق كرد.
دوایین پێشهات و ئاڵ وگۆڕەکانی سیاسی ناوچەیی و عێراق لەم کۆبوونەوەدا تاوتوێ کرا و سەبارەت بە بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی عێراقیش دوولایەن جەختیان کردەوە لەدابینکردنی خزمەتگوزاری کۆمەلانی خەڵکی عێراق ، چوونکە داوای خۆپیشاندەران داوای مافی ژیان و داهاتوویەکی جێگەی دڵنیاییە .
مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و ڕەشەکوژی لە چەند ناوچەیەکی عێراق تەوەرێکی تری دیدارەکەی بۆخۆی تەرخان کرد و باوەڕیان وابوو بۆ ڕێگری پێویستی بە یارمەتی هەمەلایەنەی هاوپەیمانان هەیە و کابینەی نوێی ئەمجارەش پێویستە گرینگی بەو بابەتە بدات .