موقتەدا سەدر هەڵوەشاندنەوەی گرووپەکڵاوشینەکانی ڕاگەیاند

 

موقتەدا سەدر سەرکردەی ڕەوتی سەدر ، لە تویتێکدا دەنووسێت ، پێوست دەکات هەندێک شت بیر خەڵکی عێراق بێنینەوە گوشاری حزبی و  تاییفی کار لە ئێمە ناکات بۆ پێک هێنانی حکومەتی داهاتوو ، ئەو جۆرە حکومەتە بێ متمانەیی زیاد دەکات و بێدەگیشمان لەم بارەوە هەڵبژاردووە .

 

لە درێژەدا باس لە ڕەوتی چاکسازی دەکات و باس لەوە دەکات داواکاری خۆپیشاندەران بەرەوە چەند ئاراستەیەک گۆڕدراوە و دەبوو رێک بخرێنەوە ، بەڵام بەوحاڵەش هەڵوەشاندنەوەی کڵاوشینەکان ڕادەگەیەنم و هیچ حەزم لە ناوی گرووپێکی وەها نییە .

 

هاوکات دەنووسێت چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکانی گۆڕەپانی سەدرەینی نەجەف دەکەم و بە ئەرکی خۆمی دەزانم بەدواداچوونی بۆ بکەم .

Back to top button