ئۆکراینا گوشار دەخاتەسەر ئێران بۆ وەرگرتنەوەی سندووقەڕەشی فڕۆکە پێکراوەکەی

 

 

وادیم پریستایکۆ وەزیری دەرەوەی ئوکراینا بۆ جارێکیتریش بە توندی داوا لە ئێران دەکات سندووقە ڕەشی فڕۆکەکەیان دەنەوە کە ئێران خستییە خوارەوە .

 

وادیم هاوکات داوا دەکات پێویستە هەموو ئەو کەس و بەرپرسانەی ئێران کە دەستیان هەبووە لەو تاوانە مرۆڤایەتیەدا بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بناسرێن و لێپێچینەوەیان لێبکرێت و بڕیاری ناوەندی دادی جیهانی سزایان بدات .

 

ئاژانسی بلۆمبێرگ دەنووسێت وادیم پریستانکۆ رۆژی سێشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتوویەتی لە کاتژمێری سەرەتایی تێکشکانی فڕۆکەکەیانەوە داوای سندووقی ڕەشی ئەو فڕۆکە لە ئێران دەکەنەوە بەڵام ئێران خۆی لێدەدزێتەوە ، بۆیەش بە شێوەی یاسایی ڕێکاری گونجاو دەگرینە بەر و گوشار دەخەینە سەر ئێران .

Back to top button