بە بەڵگە ، کۆسرەت ڕەسوڵ  هۆشداری دەدات و داوای ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دەکات

 

کۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، ئەمڕۆ نامەیەکی ئاراستەی  ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نشتیمانی کردووەو داوای راگرتنی کۆبوونەوەکانی ئەو ئەنجوومەنەی کردووە بۆ ئەوەی بە بڕیارەکانیاندا بچنەوە.

 

بە پێی زانیاریەکانی ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) لە نامەکەدا هاتووە ، ئەو ئەنجوومەنە بەرپرسیارە لە  بەرێوەبردنی بڕیارەکانی کۆنگرە و پاراستنی دەسکەوتەکان ، بۆیە ئەنجوومەنی باڵا بە پێی ئەرکی سەرشانی کۆبوونەوەی نائاسایی رۆژی ١١-٢-٢٠٢٠ی ئەنجام دا و ڕاگەیەندراوەکانی ئەنجوومەنی تاوتوێ کرد .

 

کۆسرەت ڕەسوڵ هاوکات ئاماژە بەوە دەکات یەکێتی لە دۆخێکی زۆر هەستیار و خراپ دایە بۆیە پێویستە هەموو کۆبوونەوەکانیان بۆ ماوەیەک هەڵپەسێرن .

 

لە بەشێکی تری نامەکەدا هاتووە ، هەموو بڕیارەکانی ئەنجوومەن تا ئێستا مەترسی هەیە بۆ هاوسەنگی ریزەکانمان ، بۆیە شەرعییەت وەرناگرێت .

 

لە کۆتایی نامەکەدا کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی هیواخوازە کێشەکان چارەسەر بکرێن و هەموو لایەک لە پێناو بەرژەوەندی رێبازی مام جەلال هەنگاو بنێن کە رێبازی چەپکە گوڵەکەیە

Back to top button