بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە .
وا بڕیارە سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لە سەر جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کۆبێتەوە .
ئەم کۆبوونەوە بە سەرپەرشتیاری مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەرێوە دەچێت .
کۆبوونەوەکە لە ڕەوتی کۆبوونەوە ئاساییەکاندا بەرێوە دەچێت و تەوەری سەرەکی ئەم کۆبوونەوەش بۆ چۆن هەنگاونانە لە پێناو جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کە پێشتر بڕیاری لە سەر دراوە .