ڕۆژنامەیەک ناوی ئەو 5 یانەیە ئاشکرا دەکات کە هەوڵی گواستنەوەی مێسی دەدەن

ئەو بڕگەیەی لە گرێبەستی مێسی هەیە و ڕێگا بە رۆیشتنی لە یانەی بارسێلۆنا دەدات، چاوی چەند یانەیەکی ئەوروپی گەورەی خستوەتە سەر ئەستێرە ئارجەنتینییەکە بەهیوای ئەوەی بتوانن بۆ خۆیان ڕازی بکەن.

رۆژنامەی (لاگازێتا دیللۆ سپۆرت)ی ئیتالی ئاشکرایە کردوە کە 5 یانەی گەورە خەون بە بەدەستهێنانی مێسی دەبینن، بە بەکار هێنانی بڕگە نهێنییەکەی نێو گرێبەستەکەی کە ڕێگا بە مێسی دەدات لە هاوینی داهاتوو بارسا جێبهێڵێت، بە مەرجێک کە مانگێک پێشتر یانەکە ئگادار بکاتەوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە یانەکان بریتین لە (مانچێستەر سیتی) و (پاریس سان جێرمان) و (یۆڤێنتۆس) و (مانچێستەر یۆنایتد ) و (ئینتەرمیلان) لەم بارەیەوە ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردووە کە ڕەنگە مووچەی چاوەڕوانکراوی مێسی لە داهاتوو لە نێوان 50 ملیۆن یۆرۆ تا 85 ملیۆن یۆرۆ ببێت.

جێی ئاماژەیە، یانەی بارسێلۆنا سەرقاڵە بەوەی گرێبەستی مێسی تازە بکاتەوە، بەڵام تا ئەو ساتەش هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی لەمبارەیەوە بە کردار ئەنجام نەدراوە، تەنها لە چەند کەسانێکی نزیک مێسی بە میدیاکانیان ڕاگەیاندوە کە مێسی بارسا بەجێ ناهێڵێت.

Back to top button