یەکەم حاڵەتی گیان لە دەست دان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاران تۆمارکـرا

 

ڕۆژنامەیەکی ئێرانی ئەمڕۆ چوار شەممە ئاشکرای کرد ژنێك لە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی تـاران گیانی لە دەست دا و هەڵگری نیشانی هاوشێوەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بـۆیە ئاگاداری پۆلیس کرایەوە چونکە گومانی لێ دەکرا و دەست بەجێ پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد و بەگوێرەی ووتەی تیمی پزیشکی نەخۆشخانەکە لەوانەیە هۆی گیان لە دەست دانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بیت بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێك لە وەزارەتی تەندرووستی دەربارەی ئەم ڕاپۆرتە نەدراوە

سەرچاوە : الغــد برێس

Back to top button