گالاکسی زد و گالاکسی S20 .. سامسۆنگ مۆبایلە نوێیەکانی ئاشکرا کرد
دوێنێ سێ شەممە کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری مۆبایلە نوێیەکەی گالاکسی زد فیلب کە ئەنوشتێتەوە و شێوەیەکی نوێ لە جۆری گالاکسی S ی پێشکەوووی ئاشکرا کرد و وابڕیارە مۆبایلی گالاکسی زد فیلب لە 14 ی ئەم مانگە بکەوێتە بازاڕ بە نڕخی 1380 دۆلار و بە سێ ڕەنگ ئامادە کراوە زێڕی و ڕەش و وەنەوشەیی
هەروەها گالاکسی S20 بە سێ جۆر درووست کردووە گالاکسی S20 و گالاکسی S20 پڵاس و گالاکسی S20 ئەلتـرا و کامیرای پێشەوەی بە وردی 40 میگاپێکسڵە و ئەمە جگە لە چوار کامیرای دواوەی کە وردی یەکەمیان دەگاتە 108 میگاپێکسڵ و ئەوەی دووەم بە گۆشەی 120 پلە و بە وردی 12 میگاپێکسڵە و سێیەمیان بە وردی 48 میگاپێکسڵە و کامیرای چوارەم داندراوە بۆ پشتگیری تەکنیکی Depth Vision و بە چوار ڕەنگ ئامادەکراوە خۆڵەمێشی و ڕەش و شین و پەمەیی و نڕخەکەی لە 999 دۆلار دەست پێ دەکات تـا 1350 دۆلار
سەرچاوە : الجزیرە نێت