ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوەو تاوتوێی یاسایی چاکسازی دەکات
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، و بڕیارە گفتوگۆ لە بارەی یاسایی چاکسازی بکرێت.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگایی میدیایی خواکوڕک، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوەو تاوتوێی یاسای چاکسازی دەکات، دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژۆ کرا.
پێشتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەكاتی واژۆكردنی یاسای چاكسازییدا رایگەیاندبوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان رادەسپێرێت لە ماوەیەكی گونجاودا پرۆژەیاسای خانەنشینیی یەكگرتوو بۆ هەرێمی كوردستان ئامادەبكات و پێشكەشی پەرلەمانی بكات