لەژێر چاودێری سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆنفراسی سەرژمێری و رێگاكانی پەرە پێدان لەهەولێر بەرێوە دەچێت

ئەمرۆ 12ی 2ی 2020 لە شاری هەولێر كۆنفراسی 15مینی نێودەوڵەتی سەرژمێری و رێگاكان پەرەپێدان ئەنجامدرا و دوو رۆژ دەخایەنێت”.

كۆنفراسی سەرژمێر و رێگاكانی پەرەپێدان لە ژێر چاودێری سەرۆكوەزیرانی كاربەرێكەری عێراق بەرێوەدەچێت و زانكۆی تیشك سەرپەرشتی دەكات و لەو كۆنفراسە ھەر دوو ەزیری پلاندانانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و  پارێزگارەکانی ھەولێر و مووسڵ و ژمارەیەکی دیکەی پسپۆڕ تێیدا بەشدارن.

 

لەم کۆنفرانسەدا هاوکات نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییش بەشدارن و کۆنفرانسەکە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و گفتوگۆ لەبارەی سەرژمێری لە عێراق دەکرێت بە جۆرێک کە ئەو ئاستەنگ و رێگرییانەی ھەیە لەبارەی سەرژمێری دەخرینە ڕوو.

لەم دوو رۆژەی کۆنفرانسدا ژمارەیەک توێژینەوەی نێودەوڵەتی لەبارەی سەرژمێری و چۆنیەتیی ئەنجامدانی سەرژمێری، بە بەڵگەی دروست و پەسەندکراو گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

Back to top button