روونکردنەوەیەك لە فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی -یه‌وه‌

له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى رایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی لەلایەن چەند پەیج وئەکاونتێکی ساختەوە وا بڵاوکراوەتەوە کە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی دەرگای دامەزراندنی کردۆتەوە، بەو ھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتییان سەردانی بارەگای فەرماندەیی زێرەڤانییان کردووە بۆ ئەو مەبەستە.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئێمە لێرەوە ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیەنین کە تەواوی ئەو هەواڵانە دورن لە ڕاستیەوە و هیچ جوره دامەزراندنێك له فەرماندەیی زێرەڤانی نیە.

Back to top button