سەرۆكوەزیران و سەرۆكی هەرێمی كوردستان سبەی بەروە ئەڵمانیا بەرێدەكەون
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سبەی بەرە ئەڵمانیا بەرێدەكەون”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە” سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیرانی كوردستان بۆ بەشداری كردنە لە كۆنگرەی تایبەتی ئاسایشی نێودەڵەتی لە ئەڵمانیا”.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە” بەشداری كردن لە كۆنگرەی تایبەت بە ئاسایشی نێودەڵەتی كە تەوەرێكان لەسەر ئاسایشی جیهانە تەوەرێكی سەرەكی ئەم كۆنگرەیەش تایبەتە بە عێراق و كوردستان”.