شاری قــومی ئێـران هەڕەشە لەو کەسانە دەکات ئاهەنگی ڕۆژی ڤالانتاین بکەنەوە

 

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئێران ئەمڕۆ چوار شەممە هەڕەشەکانی داواکاری گشتی شاری قـوم کە ناوەندی مەرجەعە ئایینیەکانی ئێرانە گواستەوە بە سـزای ئەو کەسانە کە ئاهەنگ یاخود ڕیکلام بۆ ڕۆژی خۆشەویستی ( ڤالانتاین ) دکەنەوە و ئاماژەیان دا کە دەسەڵاتداران تایبەت هەموو ئەو شوێنە بازرگانیەکانە دادەخات کە هێمای ئەو ڕۆژەی نمایش دەکات

لە بەیاننامەیەکی دا حەسەن غەریب داواکاری گشتی شاری قوم ئاماژەی دا هەر شوێنێکی بازرگانی یان سەندیکایەکی دیکە سەرپێچی بکات تووشی سـزا دەبێتەوە و شوێنەکەی دادەخرێت بۆ ماوەی مانگێك تا شەش مانگ چونکە پێیان وایە ڕۆژی خۆشەویستی ڕۆشەنبیریەکی ڕۆژئاواییە

سەرچاوە : الغـد برێس

Back to top button