كه‌شناسی: شه‌پۆلێكی به‌فر بارین سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یاندراوێكیدا پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند.

په‌ پێی پێشبینییه‌كانیش دره‌نگانی ئه‌مشه‌و به‌فربارین سه‌ره‌تا له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كان ده‌ست پێده‌كات و پاشان كاریگه‌ری به‌هێزی ده‌بێت و به‌فربارین ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و بۆ سه‌ی پێنجشه‌ممه‌ش، ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ دابارینی به‌فر له‌ ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌نته‌ری پارێزگاكانیشه‌وه‌، له‌كاته‌كانی دوانیوه‌ڕ له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ باران به‌ تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ به‌فر ده‌بێت و پاشان له‌ دره‌نگانی شه‌ودا كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و كه‌شه‌كه‌ به‌ره‌و جێگیربوون ده‌ڕوات.

84684547_1612187215597963_1092196826024509440_o
Back to top button