عادل عه‌بدولمه‌هدی: یه‌ك خوله‌كی دیكه له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نامێنم
دوای نزیك له سێ مانگ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ده‌ستی له كاركێشایه‌وه، سه‌رۆك كۆماری عێراق، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیمی بۆ شوێنگره‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری راسپارد، عادل عەبدولمەهدی له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ كوتلە سیاسییەكانی عیراق راگەیاندووه یه‌ك خوله‌كی دیكه له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نامێنم.
له باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، به‌ها ئەعرەجی جێگری سەرۆكوەزیران رایگه‌یاندووه كه لە پاش ئەو ماوە بەپێی ماددەی 81ی دەستور دەبێت سەرۆك كۆمار شوێنەكەی پڕ بكاتەوە، بە وتەی ئەعرەجی ئەو بڕیارەی عەبدولمەهدی هۆكارێكە بۆ دروستكردنی فشار لەسەر كوتلە سیاییەكان تا بە بەرنامە چاكسازییەكەی عەلاوی رازی بن.
هه‌روه‌ها جێگری سەرۆكوەزیران ئاشكرایكرد ئەگەر عەلاوی نەشتوانێت لەو ماوەدا كابینەكەی رابگەیەنێت ئه‌وا عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند كه یه‌ك خوله‌كی دیكه له پۆسته‌كه‌ی نامێنێته‌وه.