بافیل و لاهور سه‌ردانی كۆسره‌ت ره‌سول ده‌كه‌ن و ئێستا له كۆبوونه‌وه‌دان
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سول نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی كرد و داوای كرد كه كۆبوونه‌وه‌كانی رابگرێت به هۆی بوونی هه‌نگاوی نادروست كه به زیانی یه‌كێتییدا ده‌شكێته‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه له بافیل تاله‌بانی و لاهور جه‌نگی سه‌ردانی كۆسره‌ت ره‌سولیان كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ره‌سول ئاشكرای كردووه كه ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه له بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی سەردانی كۆسرەت رەسوڵ یان كردووە و ئێستا لە كۆبوونەودان.
بە پێی زانیاریەكان له كۆبوونهوهوكهدا بابەتی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی و كێشه‌كانی دیكه‌ی نێوخۆی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوا تاوتوێده‌كرێن.
شایه‌نی باسه ئەم كۆبوونەوەیە لە دوای ئەوە دێت كە تا ئێستا نزیكەی 65 ماددەی پەیڕەوی نێوخۆی یەكێتی پەسەند كراوە، بەڵام دوێنێ كۆسرەت رەسوڵ لە پەیامێكدا داوای كرد كۆبوونەوەكانی سەركردایەتی هەڵپەسێردرێن.