نهێنی گفتوگۆی فراكسیۆنی پارتی و پارێزگاری سلێمانی ئاشكرا دەبێت

ئەمرۆ 12ی 2ی 2020 فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانیان كردوو لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی كۆبوونەوە، لە كۆبونەوەكەدا پێشەوا هەورامی رایگەیاندووە” بەمەبەستی پاڵپشتی بۆ سلێمانی و هەموو هاوکارییەکی پایتەختی ڕۆشنبیری لەو بابەتانەی پەیوەستن بە پارێزگاکەو لەدەسەڵاتی پەرلەمانی کوردستاندان لەگەڵ بەڕێز پارێزگار کۆبووینەوەو مەبەستمان بوو بۆچوونی بەڕێزیان وەربگرین.

هەروەها پێشەوا هەورامی گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە تۆڕی كۆمەلایەتی لە هەژماری تایبەتی خۆی دەنووسێت” لەكۆبوونەوەكەدا سەبارەی بە  شەقامی سەد مەتری کە پرسێکی گرنگ بوو لای ئێمە بەڕێز پارێزگار بە ئێمەی گوت “ئەم بابەتە مەسەلەی کاتەو جەنابی کاک مەسرور پاڵپشتی جێبەجێکردنییەتی،تەنها تێبینی هەبووە لەسەر بڕی تێچووی پارە بۆ هەر کیلۆمەترێک جادە کە لە هەولێر دوو ملیۆن و چوار سەد هەزار دۆلار بووە بەڵام لە سلێمانی سەرو نۆملیۆن بووە، جەنابی گوتوویەتی با پێنج ملیۆنیش بێت بەڵام نۆ ملیۆن مایەی پرسیارە، بۆیە میکانیزمی چارەسەری ئەمەش دانراوە.

هەروەها گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی  لە پەرلەمانی كوردستان دەشنووسێت” یەكێکی دیکە لە کێشەکانی بەردەم ئەم پڕۆژەیە خەڵکێکی زۆری دەسەڵات دارو بەرپرس زانیویانە ئەم شەقامە لەکوێوە دەست پێدەکات و چۆن دەبێت بۆیە سەدان دۆنم زەوییان کڕیوە بۆ ئەوەی قەرەبوو لە حکوومەت وەربگرن و بوونەتە کێشە لەم بابەتەدا.

هەروەها گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی راشی گەیاندووە”پرسیاری ئەوەمان کرد هەست بە هیچ جیاوازییەک دەکەن لەمامەڵەی حکوومەت هیچ گلەیتان هەیە؟ بەڕێز پارێزگار پێی گوتین کابینەی کاک نێچیرڤان و کاک مەسرور زۆرترین نازی سلێمانییان کێشاوەو بەهەموو جۆرێک پاڵپشتمانن، ئەم کابینەیەش هەماهەنگییەکی بێ وێنەی هەیە لەگەڵمان و ڕاوبۆچوونمان بۆ زۆربەی پرسەکان وەردەگرن ئەو قسانەشی دەکرێن لەسەر فەرق و جیاوازی پرسێکی سیاسییە و لەوانەیە لە پارتی خەڵکێک هەبن بە شێوازێک بەرانبەریان لاواز بکەن و ئەمەش هەر کارێکی لەمجۆرەیە و هەندێک ئەترافی سیاسی بۆ بەهێزکردنی خۆیان ئەمە دەکەن.

Back to top button