گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح : یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ پشكی خۆیان خۆش بوون له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق

 

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راسپارد، له‌ ئێستادا عه‌لاوی پرۆسه‌ی دانوستانی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌ سیاسه‌كانی عێراق ده‌ست پێكردووه‌و له‌ نێویشیدا فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

به‌ پێی زانیاری میدیا عێراقیه‌كان كه‌ له‌ زاری گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح گواستویانه‌ته‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، له‌ پشكی خۆیان خۆش ده‌بن.

 

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ بابەتی پێکهێنانی حکومەتی عێراق ، هەمیشە عێراقی نوێ‌ ڕەچاوی ئەوەی تێدا كراوە كە حكومەتە یەك لەدوی یەكەكانی عێراق باڵانسی هاوبەشی شیعە و كورد و سونەی تێدا پارێزراوە ، بۆیە خوازیارین هەموو لایەنە سیاسییەكان سەرۆك وەزیرانی نوێ‌ دەستكراوە بكەن بۆ دیاریكردنی وەزیرەكانی كابینەكەی .

Back to top button