له قامیشلۆ شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكا و رژێمی سوریا ده‌ستی پێكرد
دوای ئه‌وه‌ی كاروانێكی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له گوندێكی سنوری قامیشلۆ ده‌ستی پێكرد، رووبه‌روو بوونه‌وه له نێوان سوپای نیشتمانی سوریا كه سه‌ر به رژێمی ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی ئه‌مریكا روویدا و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئاسمان و زه‌وی چه‌ند پێگه‌یه‌كی رژێمی سوریایان بۆردوومانكرد.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستی تۆڕی میدیایی خواكوڕك كه‌وتووه: ” له گوندی خه‌ربه‌ت حه‌مۆیی سنوری قامیشلۆ له كاتێكدا كه كاروانێكی ھێزەكانی ئەمەریكا دەیانویست بچنە ناو گونده‌كه، كە لەژێر دەسەڵاتی سوپای سووریا دایە، لەوكاتە چەند چەكدارێكی عەرەبنشینی گوندەكە ھێرشیان كردە سەر زرێپۆشەكانی ئەمەریكا، شه‌ڕ روودا.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك گوتیشی: “له ئاكامی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كان كەسێكی دانیشتووی گوندەكە كوژراوە و چەند كەسێكی دیكەش بریندارن دانیشتوانی گوندەكە كە بەشێكیان چەكدارن و سەر بە رژێمی سووریا‌ن، دەڵێن نابێ ھێزەكانی ئەمەریكا بێنە ناو گوندەكەمان”.