رۆژنامه‌نوسێكی یه‌كێتی بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ هێز نیه رێگری له گۆڕانكاریه‌كانی ناو یه‌كێتی بكات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه زۆرینه‌یان به هۆی پشتگیری و كڕینی ده‌نگ له لایه‌ن لاهور جه‌نگی و بافیل تاله‌بانی بوون به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، په‌یره‌وی ناوخۆی حزبه‌كه‌یان هه‌موار كرده‌وه‌و له كۆی 77 مادده‌ی په‌یره‌وه‌كه تا ئێستا نزیك به 60 مادده‌ی هه‌موار كراونه‌ته‌وه‌و له سه‌رووی هه‌مویان یه‌كێـتی به شێوه‌ی هاوسه‌رۆكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌یی نیگه‌رانی كۆسره‌ت ره‌سول سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كێتی و داوای راگرتنی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كرد.
له نامه‌یه‌كیدا كۆسرەت ره‌سول سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كه دوێنێ بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نارد و داوای راگرتنی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كردووه، راشیگه‌یاندوه كۆبوونه‌وه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هاوسه‌نگی نێو یه‌كێتی دانین و مه‌رتسی له‌سه‌ر یه‌كێتی دروست ده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسێكی یه‌كێتی سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر به تووندی وه‌ڵامی كۆسره‌ت ره‌سول ده‌داته‌وه‌و رایده‌گه‌یێنێت هێز نیه به‌ر له‌و گۆڕانكارییانه‌ی ناو یه‌كێتی بگرێت و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به‌رده‌وامیی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه زۆرینه‌یه‌ك هه‌یه له ئه‌نجومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تی، كه له‌سه‌ر زۆر پرس و بابه‌ت هاوڕان و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌یانه‌وێت به گفتوگۆ تێده‌په‌ڕێت. بۆیه به قسه‌ی هیچ كه‌س كۆبوونه‌وه‌كان راناگیرێن.