ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا 45هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا چل و پێنج هەزار حاڵەتی تێپەڕاندووە و نزیکەی هەزار و سه‌د و حه‌ڤده تووشبووش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی و کۆمیسیۆنی نیشتیمانی تەندروستی چین بڵاوکراونەتەوە، ئێستا لە جیهاندا چل و پێنج هه‌زارو دوو سه‌د و چوار کەس تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان و نزیکەی هه‌زارو سه‌د و حه‌ڤده کەسیش بەهۆیەوە مردوون.
بەگوێرەی دوایین بەدواداچوونەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی پێنج هه‌زارو هه‌شتا و پێنج تووشبوو چاکبوونەتەوە و به‌م پێیه‌ش رێژەیی چاکبوونەوە زیاترە لە رێژەی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکە.
هه‌ر به پێی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له كۆی مردووه‌كان به كۆرۆنا هه‌زارو سه‌د و پازده تووشبوو له چین تۆمار كراوه و یه‌ك حاڵه‌ت له هۆنكۆنگ و یه‌ك حاڵةتیش له فلیپین تۆمار كراوه. هه‌روه‌ها له كۆی تووشبوان چل و چوار هه‌زارو شه‌ش سه‌د و هه‌شتا پێنج تووشبوو له وولاتی چینن و پێنج سه‌د و نۆزده كه‌سی دیكه‌ش له وولاتانی جیهانن.