لە 48 كاتژمێری داهاتوودا ئۆپەراسیۆنی موسڵ دەستپێدەكاتەوە

خواكوڕك
دوای وەستانی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆلكردنەوەی موسڵ بۆ چەند رۆژێك, فەرماندەی فیرقەی زێڕینی سوپای عێراق ئاشكرای دەكات، لەماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ دەستپێدەكاتەوە، پێشبینیش دەكات لە هەفتەیەكدا بەری چەپی موسڵ بەتەواوی كۆنترۆڵ بكەنەوە.

لیوا فازڵ بەرواری، فەرماندەی فیرقەی زێڕینی سەر بە دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ئێوارەی رۆژی شەممە 24-12-2016 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە ” لە 48 كاتژمێری داهاتوودا ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ دەستپێدەكاتەوە, لە هەفتەی داهاتوودا بەری چەپی شاری موسڵ بەتەواوی كۆنترۆڵ دەكەینەوە”.
فەرماندەی فیرقەی زێڕین گوتیش:” هێزەكانمان لە پێشڕەویكردن و پاككردنەوەی گەڕەك و كۆڵانەكانی موسڵ بەردەوام دەبن, لە ئێستادا داعش لە پاشە كشە دایە.

شایەنی باسە دوای تێپەڕینی 68 رۆژ بەسەر دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆلكردنەوەی موسڵ تاوەكو ئێستاش سوپای عێراق 46 گەڕەكی بەری چەپی شاری موسڵی بەتەواوی كۆنترۆڵ كراونەتەوە،

Back to top button