حاجی ئۆمەران بێ کارەبایە  و تاریکی باڵی بەسەروڵاتدا کێشاوە

بە پێی هەواڵێ گەیشتوو بە ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) ئێوارەی ئەمڕۆ کارەبای حاجی ئۆمەران و چەند گوندێکی دەوروبەری پچڕاوە  کە لە سنووری ئێرانەوە کارەبای بۆ دابین کراوە .

 

سەرچاوەی هەواڵ هاوکات بە دەزگای میدیایی خواکوڕک ڕادەگەیەنێت ، لەبەر ئەوەی کارەبای حاجی ئۆمەران و دەوروبەر لە ئێرانەوە هاتووەو کارەبای 24 کاژمێریان هەیە و هەموو گەرمکردنەوەی ماڵەکانیان بە کارەبایە  نەوت و گازوایل بە کار ناهێنن و لە ئیستادا بەو سەرمایە بەبێ گەرمکەرەوە ژیان بە سەر دەبەن .

 

فەرزەنگ ئەحمەد بەرێوەبەری شارەدیی حاجی ئۆمەران لەمبارەوە بۆ ڕاگەیەیاندنەکان دەدوێت و دەڵێت کێشە لە بەری سنووری هەرێمی کوردستانەوە نییەو دەبێت لە سنووری ئیرانەوە کیشەکە چارەسەر بکرێت و تائێستاش کێشەکە وەک خۆی ماوەتەوە .

Back to top button