رۆیتەرز : حزبوڵلا لە هەوڵی پڕکردنەوەی بۆشایی پۆستەکەی قاسم سولەیمانی دایە لە عێراق.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زمان سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو با س لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی حزبوڵڵا و رێبەرانی میلیشیایی عێراق دەکات لە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەیی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران .
لەم کۆبوونەوەدا لە نێوان بەرپرسانی حزبوڵلا و ڕێبەرانی سەربازی عێراقی باس لە هەماهەنگی نوێی نێوان هێزەکانی دوولایەن کراوە لە بواری سیاسی و سەربازیدا ، بۆ ئەوەی بکرێت بۆشایی لە دەست دانی قاسم سولەیمانی پڕکەنەوە .
رۆیتەرز دەنووسێت سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە ئەوپلانانەی لەم کۆبوونەوەدا باس کراون ، لە ڕاگەیەندراوەکاندا هیچکات ئاشکرا ناکرێت .