لە عەنكاوە ئاهەنگی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح بەڕێوەچوو
خواكوڕك
دوای ئامادەكاری تەواو بۆ بەڕێكردنی یادی لە دایك بوونی حەزرەتی مەسیح, لە كەش و هەوایەكی ئارام بە بەشداری مەسیحیەكانی كوردستانو دەشتی نەینەوا, ئەمشەو لە شارۆچكەی عەنكاوە بە ئاهەنگ گێڕان, ئەم رۆژە پیرۆزكرا, هاوكات لە حەوت كڵێسا ئامادەكاری كراوە بۆ بەرز راگرتنی ئەم یادە.
سەرچاوەیەك لە شارەوانی عەنكاوە بە(خواكوڕك)ی راگەیاند:” ئێمە وەك شارەوانی عەنكاوەوە ئامادەكاری تەواومانكرد لەم شەودا بۆ مەراسیمی ڕێكخستنی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (س،خ) و تەواوی پێكهاتە جیاوازەكانی مەسیحی لە عەنكاوە.
هەروەها گوتیش:” لە حەوت كلێسای دیاری عەنكاوە جەژن دەكرێت و بەرپرسانی باڵای حیزبی و حكوومی وەكو نەریتی هەموو ساڵێك بەشدار بوون و لە سەعات حەوتەوە مەراسیمەكان دەستمان پێ كردووە. هەروەها سوپاسی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی كرد كە ساڵانە لە ڕووی تەناهییەوە ستافی تایبەت بۆ یادەكانیان تەرخان دەكەن .