بەپەلە لەتەواوی قوتابخانەکانی سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین کرایە پشوو بەڵام گوتەبێژی حكومەت شتێكی تر دەلێت
بەگوێرەی زانیاریەكان لە تەواوی قوتابخانەكانی سلێمانی و ئیدارەی راپەرین كرایە پشوو.
لەو بارەیەوە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەواوی پشووەكانی هەڵوەشاندۆتەوە و رایگەیاندووە”سبەی پێنجشەممە دەوام ئاساییە، قوتابخانە و فەرمانگەکانی حکومەت هیچکامیان ناکرێنە پشوو. لەوبارەوە لەگەڵ کەشناسی قسەکراوە و سەرماکە هێندە نییە سبەینێی بۆ بکرێتە پشوو.”