پارتی مەرجی خۆی لە بەشدرای کردن لە حکومەتی داهاتووی عێراق ئاشكرا كرد

 

لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، مەحمود محەممەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان مەرجی بەشداریکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کابینەی داهاتووی حکومەتەکەی محەممەد تۆفیق عەلاوی ڕادەگەیەنێت .

 

مەحمود محەممەد گوتی : مەرجی پارتی بۆ بەشداری کردن لە حکومەت تەنیا جێبەجێکردنی دەستوورە بە بێ زیاد و کەم ، بۆ ئەم کارەش محەممەد تۆفیق عەلاوی پێویستە بەڵێن بدات و نابێت بە ئارەزوی خۆی پێی لێڕابکێشێت .

 

هاوکات لە لێداوانێکدا لە هەمان کۆبوونەوەدا مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نشتیمانی کوردستان بۆ میدیاکانی روون دەکاتەوە ، یەکێتیش مەرجی خۆی هەیە بۆ بەشداری لە کابینەی نوێی حکومەتدا و دەلێت پێویستیمان بە ڕێکەوتنێکی نوێیە لە شێوەی ڕێکەوتنی ساڵی 2003 بۆ دروستکردنەوەی عێراق

Back to top button