زانایان رێگایه‌كی نوێیان دۆزییه‌وه بۆ دووباره گه‌شه‌سه‌ندنی مینای ددان
كێشه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان زۆرن و پڕ سه‌رئێشه‌ن له‌ڕووی دارایی و ده‌روونییه‌وه، به‌ڵام وا پێده‌چێ ببێته شتێك له رابردوو پاش ئه‌وه‌ی زانایان رێگایه‌كی نوێیان دۆزییه‌وه بۆ دووباره گه‌شه‌سه‌ندنی مینای ددان.
هه‌رچه‌نده “مینا”ی ددان له شانه هه‌ره ره‌قه‌كانی جه‌سته‌یه، به‌ڵام ده‌شێ به‌هۆی ترشه‌ڵۆكانی نێو خورادن و خواردنه‌وه‌كان له‌ناوبچێت و، له‌توانایدا نییه خۆی خۆی چاك بكاته‌وه، به‌مه‌ش ددانه‌كان كلۆر ده‌بن و پێویستییان به پڕكردنه‌وه ده‌بێت.
به‌م دواییه زانایان له چین رێگایه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ زیادكردنی ژێرخانی ئاڵۆزی مینای ددان و به‌و ئومێدهن كه بتوانن دووباره مینای ددان گه‌شه پێ بده‌ن بێ به‌كارهێنانی پڕكردنه‌وه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له‌ماوه‌ی ساڵێك بۆ دوو ساڵ بتوانن تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
زانایان وتیان دواجار توانیان كێشه‌ی چاككردنه‌وه‌ی مینای ددان كه وه‌ك به‌ربه‌ستێكی پاراستنی ددانه‌كان كار ده‌كات چاره‌سه‌ر بكه‌ن له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌ك فۆسفاتی كالسیۆمی هاوشێوه‌ی مینای ددان بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م كێشه دێرینه‌ی مرۆڤ.
زانایان له چین بۆیان ده‌ركه‌وت، تێكه‌ڵكردنی ئایۆنه‌كانی كالسیۆم و فۆسفات، كه دوو پێكهاته‌ی مینای ددانن له‌گه‌ڵ “ترای میسیل ئه‌مین”ی كیمیایی له گیراوه‌یه‌كی ئهلكهوولیدا ده‌بێته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی مینا به‌هه‌مان پێكهاته‌ی ددان.
تیمی تۆژینه‌وه‌كه ده‌ڵێن، ئه‌م ماددانه زۆر هه‌رزانن و ده‌توانرێ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌رهه‌م بهێنرێن.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT