یه‌كه‌م به‌فری ساڵ له هه‌ولێر باری
خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر له به‌ره‌به‌یاندا به تارایه‌كی زیوین هه‌ڵسان له‌خه‌و، پاش ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌فری ساڵ دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌نێو سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێردا باری.
له شه‌وی رابردووه‌وه به‌فر بارین له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد و ئه‌مه‌ش هاووڵاتیانی شاره‌كه‌ی دڵخۆش كردووه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌فری لێ نه‌باریوه.
به‌فره ورده له شاری هه‌ولێر باریوه و هه‌ندێك ناوچه‌ی سپی پۆش كردووه و له چه‌ند گه‌ڕه‌ك و شه‌قامێكی تر نه‌یتوانیوه به‌ته‌واوی كوچه و كۆڵانه‌كان داپۆشێت و به‌فربارین تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه له شاره‌كه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی به‌فربارین له سه‌نته‌ری پارێزگاكان (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه) كردبوو.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی كه‌شناسی پێشبینی ئه‌وه‌شی خستبووه روو، ئاستی به‌فر بارینی پێشبینیكراو بۆ سه‌نته‌ری پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، “هه‌ولێر ٥-١٠ سانتیمه‌تر، سلێمانی ٦-١٢ سانتیمه‌تر، دهۆك ٢٠-٣٠ سانتیمه‌تر،هه‌ڵه‌بجه ٧-١٥ سانتیمه‌تر“.