بۆ یه‌كه‌مجار هۆكاری دروستبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا بوو
بەرپرسانی هۆنگ کۆنگ رایده‌گه‌یه‌نن، كه پێدەچێت هۆكاری دروستبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێگەی بۆری زێرابەوە بووبێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی بریت بارت، دوێنێ سێشەمەممە، بەرپرسانی تەندروستی هۆنگ کۆنگ، داوایان لە دانیشتوانی بالەخانەیەک کردووه كه شوقەکانیان چۆڵ بکەن، ئەوەش دوای ئەوەی بۆیان ئاشکرا بو لە کۆی ئەو 41کەسەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان پێنجیان دانیشتوی ئەو باڵەخانەیە بون.
بەرپرسانی تەندروستی هۆنگ کۆنگ ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، كه گومان دەکرێت لە رێگەی بۆری زێرابەوە لەو باڵەخانەیەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستبووبێت و بڵاوبوبێتەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی هۆنگ کۆنگ.
لە ساڵی 2016 دا گۆڕانکاری لە شوێنی تەوالێتەکانی یەکەکانی نیشتەجێبونی ئەو باڵەخانەیەدا کراوە، کە پیش‌تر لە ناوەندی باڵەخانەکەدا بوە، بەڵام هێشتا بۆری ئاوه‌رۆی تەوالێتەکان لە شوێنەکانی خۆیان ماوە، بۆیه به‌رپرسانی ته‌ندروستی دەڵێن” گومان دەکرێت ڤایرۆسەکان لەوێوە دزەیان کردبێت و بڵاوبوبێتنەوە”.
هەرچەندە تا ئێسا به‌فه‌رمی هۆکاری سەرەکی دروستبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نه‌زانراوه‌و هیچ زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به هۆكاری ڤایرۆسه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی چین له‌مانگی رابردووه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه‌و تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و هه‌زارانی دیكه‌ش تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون و به‌شێك له‌وڵاتانی جیهانی گرتووه‌ته‌وه.