سەبارەت بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست بڕیاری کۆتایی درا

سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، “بڕیاری بە هەمیشەیکردنییان بۆ هەردوو وەزارەتی دارایی و پەروەردە نێردراوە”.

ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، “بەمەبەستی بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست بە نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە “١٦٦٩” ناوی مامۆستایان بۆ هەردوو وەزارەتی دارایی و پەروەردە نێردراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “پیرۆزباییان لێدەکەین و هەمووان قەرزداری مامۆستایانن”.

ئەمەش دوای ئەوەدێت زیاتر لە دوومانگە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری بە هەمیشەییکردنی شەش هەزار مامۆستای دابوو.

 

Back to top button