خواكوڕك ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوول و بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی بڵاوده‌كاته‌وه‌

دوایی ئه‌وه‌ی سکرتێری رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسوول بۆ میدیاكان ئاشكرایكرد، بافڵ تاڵەبانی و لاهوور جەنگی سەردانی كۆسرەت رەسوول سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیییان كردووه‌ و، تایبه‌ت به‌ تاوتوێكردنی دۆخی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتی.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، دوێنێ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان كۆسره‌ت ره‌سوڵ و بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور جه‌نگى به‌ڕێوه‌چوو بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ن به‌ رێككه‌وتن، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ بێ ئه‌نجام بووه‌ تا ئێستا له‌نێوخۆى حزبه‌كه‌ رێككه‌وتن نه‌كراوه‌، به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تیش بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه‌.

کۆتایی ساڵی رابردوو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆنگرەی چوارەمی خۆی بەست، بەڵام بەشێکی زۆری پرسە سەرەکییەکان لە کۆنگرەدا یەکلا نەکرانەوە و ئێستاش بەهۆیەوە ناکۆکییەکی زۆر لە نێوخۆی یەکێتیدا هەیە، چەندان باڵ لەنێو حزبەکەدا لە دژی ئەوەن پۆستی هاوسەرۆکی یەکێتی بە دوو کەس کە هەردووکیان لە بنەماڵەی تاڵەبانین، بدرێت.

 

Back to top button