كەشناسی هەرێم رێژەی بەفر بارینی تۆمار كراوی بڵاوكردەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رێژەی به‌فربارینی تۆماركراوی ئه‌مڕۆی له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كردەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان كە بڵاو كراوەتەوە تێیدا راگەیەنراوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە لە حاجی ئۆمەران 42 سم، بەفر باریوە.

لەراگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە به‌فربارینی تۆماركراوی ئەمڕۆ پێنج شەممەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە:

حاجی ئۆمه ران 42سم، مەسیف 2سم، دهوك 8.7سم، چەمچەماڵ 0.5سم، سیده‌كان 20سم، زاخو 5 سم، رەواندوز 17سم، مێرگه‌سوور 13سم، قه‌سروك 15سم، سیمیل 12 سم، ئاكری 20 سم، بجیل 14سم، دینارته‌ 30سم، ته‌ویله،‌ یاخسه‌مه‌ر پینجوین، بەرزنجە، چوارتا یەك سانتیمەتر بەفر باریوە.

هاوكات لەقه‌ره‌داغ 2سم، هیران 6 سم، بارزان 17سم، كویه 2سم، قەڵادزه 5سم،  هه‌ڵشۆ 8سم و شەقڵاوە 6 سم بەفر باریوە.

 

Back to top button