دوو پەیامی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە
بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە زانا حاجی دەكات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (رەوان)ـی كوڕتانمان پێگەیشت. هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادەكەتانین و سەرەخۆشی لە ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین. خودای دلۆڤان ئارامی و دڵنەوایی بە ئێوە و خانەوادە بەڕیزەكەتان ببەخشێت و جێگەی كاكە(رەوان)ـی كوڕتان بەهەشتە ئینشاڵڵا.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
13ـی2ـی2020
……………………..
بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی لوقمان چەمچەماڵی دەكات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەڕێز، بارزان لوقمان چەمچەماڵی بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و هونەرمەندی دیار (لوقمان چەمچەماڵی)ـی باوكی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
هاوبەشی خەمی خانەوادە بەڕێزەكەتانین و سەرەخۆشی لەئێوە و كەسوكار و خزم و دۆست و هونەرمەندانی كوردستان دەكەین. خودای دلۆڤان ئارامی و دڵنەوایی بە ئێوە ببەخشێت و باوكی رەحمەتیتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
13ـی2ـی2020