پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری ( یو ئێس ئێس) ی ئەمریکی خۆی گەیاندە ئاوەکانی کەنداو
پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری ( یو ئێس ئێس باتان ) سەر بەهێزی دەریایی ( ئەمفیبییووس رێدی گرووپ ) بە 2500 سەربازی مارێنزەوە لە دوای تێپەڕین لە گەرووی هورمز خۆی گەیاندە ئاوەکانی کەنداو .
لانس لیشێر فەرماندەیی پاپۆڕی شەرکەر و فڕۆکەهەڵگری ( یو ئێس ئێس ) لە دوای ئەوەی گەیشتە ئاوەکانی عەممان لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە تێپەڕ بوون لە گەرووی هورمز گرینگی تایبەتی خۆی هەیە و مانەوەشمان لەوناوچەیە گەرەنتییە بۆ ئاسایشی هاتووچۆی دەریایی هەموو کەشتییەکانی بازرگانی .
لەوڕاگەیەندراوەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە ، گرووپی سەربازی ئەم پاپۆڕە لە 2500 سەربازی مارینز پێک هاتووە کە دەتوانن لە دەریا و ویشکانیدا چالاکی سەربازی بەرێوە بەرن کە لە دوو پاۆڕی فڕۆکە هەڵگری ( یوئێس ئێس نیویۆرک ) و یو ئێس ئێس واک هیل ) دا بوونیان هەیە .
sh