ڕاپرسییەک لە ئاڵمانیا : ئەوساڵ ئێران مەترسیدارترین وڵات دەبێت بۆ جیهان

هەرچەند ماوەیەک لە پەرەئەستاندنی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا  وئێران تێبەڕیوە بەڵام لە نوێترین راپرسیدا ئاڵمانەکان پێیان وایە مەترسی سەرهەڵدانی جەنگ لە ئارادایەو لەوانەشە ئاڵمانیا لەم جەنگەدا تێوەبگلێت .

 

راپۆرتێکی ئاسایشی 2020 کە لە ئاڵمانیا ڕاپرسی کردووە  یەک لە سەر چواری خەڵکی ئاڵمانیا پێیان وایە ئاڵمانیا تووشی شەڕ دەبێت .

وەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە 66٪ بەشداربووان لەم ڕاپرسییەدا باوەڕان وابووە ئێران مەترسیدارترین وڵاتە بۆ جیهان و ئەگەری ڕوودانی جەنگ لە ئارادایە .

 

لە ڕاپرسییەکەدا هاتووە کام یەک لەو وڵاتانە دەبنە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی جیهانی و هۆکار سەرهەڵدانی جەنگ ، ئەمریکا ، کۆریای باکووری ، تورکیا ، رووسیا و ئێران ،، وڵام ئێران بووە

Back to top button