نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان

خواكوڕك
ئەمرۆ 25ی 12ی 2016 لە بازارەكانی جیهان نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 55 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوە كرا، ئەمە لەكاتێكدایە كە دوای رێكەوتنی وڵاتانی ئۆپیك لەسەر سنور دار كردنی هەناردەكردنی نەوت، رۆژانە نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە.

هەروەها بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی ئەمریكی، ئەمرۆ لە بازارەكانی جیهان( نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمەریکى ٥٣ دۆلار و ٢٣ سەنتە مامەڵەی پێوە كراوە،).

شایانی باسە پێش ڕێککەوتنەکە ڕۆژانە ٣٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرا، لە دوای ڕێککەوتنەکەش، ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ئاستى بەرهەمهێنانى ڕۆژانە کەمدەکرێتەوە.

Back to top button