ئەو هۆكارانە چین كە رێگا نادات 100 مەتری لە سلێمانی دروست بكرێت
دوای ئەوەی بودجەی شەقامی سەد مەتری لە سلێمانی لە دوای 2013 وە دزرا ئەمرۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاندووە كە پرۆژەی شەقامی سەد مەتری لە سلێمانی بەمیكانزمێكی نوێ و بەشێوازە رەزامەند بوون لەسەر ئەنجام دەدرێت”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە پێشتر ئەم شەقامە بەردی بناغە بۆدانراوە، بودجەشی بۆ سەرف كراوە، بەڵام لەلایان بەرپرسانی یەكێتی بودجەی دزراوە و شەقامەكە ئەنجام نەدراوە، لە ئێستاشدا گەورەترین كێشەی بەردەم جێبەجێ كردنی ئەم پرۆژەیە بوونی قەرەبووی بەرپرسانی یەكێتیە، كە زانیویانە شەقامەكە دەكەوتە كوێ لەوێدا خاكیان داگیر كردووە، بۆ ئەوەی قەرەبوو لە حكومەت بستێنن”.
لە كۆبوونەوەی نێوان فراكسیۆنی پارتی و پارێزگاری سلێمانی دا ئاشكرا كراوە، كە یەكێك لە كێشە هەرە گەورە كانی بەردەم پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، هەر بەگوێرەی زانیاریەكان پارێزگاری سلێمانی راگەیاندووە”یەكێکی لە کێشەکانی بەردەم ئەم پڕۆژەیە خەڵکێکی زۆری دەسەڵات دارو بەرپرس زانیویانە ئەم شەقامە لەکوێوە دەست پێدەکات و چۆن دەبێت، بۆیە سەدان دۆنم زەوییان کڕیوە بۆ ئەوەی قەرەبوو لە حکوومەت وەربگرن و بوونەتە کێشە لەم بابەتەدا.
هەر لەبارەی پرۆژەی شەقامی سەد مەتری پارێزگاری سلێمانی راشی گەیاندووە، تێبینی لەسەر پرۆژەكە لە سەر خەرجی پرۆژەكەیە و سەرۆكی حكومەت رەزامەندی داوە بەڵام تێبینی لەسەر پرۆژەكە هەیە، پارێزگاری سلێمانی دەلێ” تێبینی هەبووە لەسەر بڕی تێچووی پارە بۆ هەر کیلۆمەترێک جادە کە لە هەولێر دوو ملیۆن و چوار سەد هەزار دۆلار بووە بەڵام لە سلێمانی سەرو نۆملیۆن بووە، پارێزاری سلێمانی دەلێت كاك مەسرور سەرۆكوەزیرانی كوردستان گوتوویەتی با پێنج ملیۆنیش بێت بەڵام نۆ ملیۆن مایەی پرسیارە، بۆیە میکانیزمی چارەسەری ئەمەش دانراوە.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە سێ پێشنیار خراوەتە روو بۆ جێبەجێ كردنی پرۆژەكە كە بریتین لە یەكەم شەقامەكە بدرێت بە هەمان كۆمپانیای كە لەهەولێر شەقامی 120 مەتری ئەنجام دا ئەوان پرۆژەكە ئەنجام بدەن، یان بە 2ملیۆن و 400 هەزار دۆلار بۆ هەر كیلۆمەترێك كۆمپانیا نۆكان جێبەجێی بكات، یان دانووستاندن بكرێت لەگەڵ كۆمپانیاكە بۆ ئەوەی لە داواكاری سەرووی نۆملیۆن بۆ هەر كیلۆمەترێك بێتە خوارەوە”.
بەڵام هەرسێ پێشنیار لەلایان كۆمپانیاكانی یەكێتی رەتكراوەتەوە، لەكاتێكدا هێمن گروپ دروستكەری شەقامی 120 مەتری ئامادەی پێشانداوە كە شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە 2ملیۆن و 400 هەزار دۆلار بۆ هەر كیلۆمەترێك ئەنحام بدات، بەڵام نۆكان ئامادە نیە، ئەنجامی بدات، داوای پارەی خەیاڵی كردووە”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە ئەم پرۆژەیە زۆر ئەستەمە ئەنجام بدرێت بەڵام سەرۆكی حكومەت دەیەوێت بەهەر جۆڕێك بێت بە واقیعی بۆ خەڵكی سلێمانی روونی بكاتەوە، كێشە لە پێدانی پارە بۆ دابین كردنی حزمەتگوزاری نیە، بەڵكو كێشە لەگەندەڵی و قەرەبووەكانە كە بەرپرسانی یەكێتی بەربەستی گەورەن لەبەردەم پرۆژەكاندا”.