زانیاری لەسەر مێژووی 12 بنکە سەربازیەکەی ئەمریکا لە عێراق
جێگیربوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ دوو ماوە دابەش دەکرێ ، یەکەم لە دوای داگیر کردنی عێراق لە ساڵی 2003 وە و تـا ساڵی 2011 کە ژمارەی هێزەکانیان نزیکەی 150 هەزار سەرباز دەبوو پاشان بە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا باراك ئـۆبامـا هێزەکانیان لە عێراق کشایەوە ، و دووەم لە ساڵی 2014 دەستی پێکرد ئەو کاتەی واشنتۆن بڕیاری دا هێزی سەربازی ڕەوانەی عێراق بکات بۆ سەرکردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و لە 12 بنکەی سەربازی جێگیرکراون و ژمارەیان نزیکەی 6 هەزار سەربازە
لە ئێسـتا دا دیارترین بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و لە ساڵی 2003 وە ئەمریکا بەکاری دەهێنێت و بنکەی هەولێر کە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکای لێیە و چەندین مووشەك و فڕۆکە و ڕاداری پێشکەوتووی لێ جێگیرکراوە و لە ساڵی 2015وە بەکاری دەهێـنن جگە لە :
1 / بنکەی ئـەبو غرێب بە دووری 32 کیلۆ مەتر لە بەغدای پایتەخت
2 / بنکەی فەلوجە کە دەکەوێتە نزیك بنکەی کامب بەهـاریا
3 / سەربازگەی ئەشـرەف دەکەوێتە شاری خالس لە پارێزگای دیالی
4 / سەربازگەی عەدالە دەکەوێتە ناوچەی کازمیە لە بەغدا
5 / بنکەی سـکایـز دەکەوێتە پارێزگای موسل نزیك لە تەلەعفەر
6 / سەربازگەی نەسر دەکەوێتە بەغدا نزیك فڕۆکەخانەی بەغدا
7 / سەربازگەی بۆکا دەکەوێتە شاری ئوم قەسر لە پارێزگای بەسـرا
8 / بنکەی زرباتیە دەکەوێتە پارێزگای واست نزیك سنووری ئێران
9 / سەربازگەی تاجی دەکەوێتە بەغدای پایتەخت
10 / بنکەی بەلەدی ئاسمانی و بە بنکەی ئەناکۆنداش ناسراوە و نزیکەی 60 کیلۆ مەتر لە بەغداوە دوورە
سەرچاوە : موازین نیوز