بزانن هۆکار چییە ، یەک مانگە کەشتییەک لە ناو زریاکاندا دەسوورێتەوەو هێج ولاتێک ئامادەی پێشوازی لێکردنی نییە ؟

 

ئەو کەشتییەی لەم وێنەدا دیارە کەشتییەکی گەشتیاری بە ناوی Tha Westerdamی و ماوەی مانگێکە لە ناو زریاکاندا دەسوورێتەوە بێ ئەوەی هیچ وڵاتێک رێگەی پێبدات لەنگەر بگرێت هەروا سەرگەردان ماوەتەوە .

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان ئەو کەشتییە ئەمڕۆ خۆی گەیاندۆتە بەندەری وڵاتی کەمبۆدیا بەو مەرجەی رێگە بدرێت تمێکی پزشکی ، پشکینی ورد بکەن بۆ ئەو کەسانەی لە ناو کەشتییەکەدان ، چوونکە گومانی ئەوەیان لێکراوە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن ، بەڵام ئەگەر دەرکەوێت هەڵگری ئەو ڤایرۆسە نین ڕەوانەی ولاتەکانیان دەکرێنەوە .

 

ئەو کەشتییە هەڵگری 1455 کەسە و 802 کەس کارمەند و خزمەتگوزاری هەیە کە بەتێکڕا 2257کەس پێک دێنێت ، وەک باس دەکرێت لەناویاندا 20 کەس تووشی شێوە نەخۆشییەک بوون لە جۆری کۆرۆنا و تای بەرز و کۆکە دایگرتوون ، بۆیەش گومانی ئەو ڤایرۆسەیان لەسەرە

Back to top button