دەستدرێژی بە کۆمەڵ کرایە سەر کچێك لە حەلەب لە لایەن چەکدارانی لیوای بـاقری سوپای پاسداران

 

ڕووداوێکی قێزەوەن لە ناوەڕاستی شاری حەلەب ڕوویدا ئەو کاتەی چەکدارانی لیوای باقـری سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران دەست درێژی سێکسی بە کۆمەڵیان کردە سەر کچێكی تەمەن 17 ساڵ لە گەڕکی شەعاری شاری حەلەب و تـا ڕۆژی دواتـر ئازادیان نەکرد و پاشـان خانەوادەی کچەکە‌ ڕوویان کردە بنکەی پۆلیس بۆ ئەوەی سکاڵا دژی تاوانباران تۆمار بکەن

 

بــەڵام خانەوادەی کچەکە لە لایەن چەکدارە شیعەکان هەڕەشەی کوشتنیان لێ کـرا گەر بێـتوو سکاڵاکەیان نەکێشنەوە و ئەوەش خانەوادەکەی ناچار کرد ئێوارەی ڕۆژی چوارشەم ماڵەکەیان جێبهێڵـن و ڕوو بکەنە ناوچەیەکی دیکەی دەرەوەی شاری حەلەب

 

سەرچاوە : ستیپ نیوز

Back to top button