دواین زانیاری لەبارەی كەش و هەوا
خواكوڕك
بەپێی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بۆمەلەرزەی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەك شەممە 25/12/2016، سبەی دوو شەممە 26/12/2016 ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەژێر كاریگەری هەردوو پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاستو دەریای سوور دەبێت، بۆیە بارانبارین بەردەوامدەبێت.
ئەگەری نمەباران لەناوچەكانی هەرێم بەتایبەتی لەسەنتەری پارێزگاكا، لەناوچە شاخاوییەكانیش ئەگەری بارانبارین هەیەو لەلوتكەی شاخەكانیش بەفر بارین هەیە.
هەروەها بەرێوەبەرایەتییەكە پێشبینیكردووە، كە بەو هۆیەەوە پلەكانی گەرما نزمدەبێتەوە، بەشێوەیەك بەرزترین پلەی گەرمی لەهەولێر 16 پلە تۆماردەكرێتو نزمترین پلەش 3 پلە لەپارێزگای دهۆك تۆماردەكرێت، ئەمە جگە لەنزمبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر لەناوچە شاخاوییەكان.